٢٤ ئاب ٢٠١٦ - ١٧:٢٧
ژماری قوربانییەکانی بومەلەرزەی ئیتالیا گەیشتە زیاتر لە 70کەس

بومەلەرزەیەکی بەهێز بەیانی ئەمڕۆ ناوچەی "نورچا" ی ئیتالیا هەژاند و تا ئێستا گیانی 73کەسی ئەستاندوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بومەلەرزیەک بە پلەی 6.2 ریشتەر شاری نورچای لە ناوەڕاستی ئیتالیا هەژاند.

لە حاڵێک دا لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی ئەم ڕووداوە دا ژماری کوژراوەکان 10  کەس ڕاگەیێندرابوو،تێکچنراوی داڕشتی ئەو ناوچەیە و هێزی  بومەلەرزەکە وای کرد ژماری قوربانییەکان بەرز بێتەوە.

ئیدارەی چاوەدێرییە مەدەنییەکانی ئیتالیا بە ڕاگەیاندنی ئەو ئامارە  باسی لە ئەگەری هەڵکشانی ژماری قوربانییەکان کرد لە کاتژمێرەکانی داهاتوو دا.

دەوترێ دانیشتوانی شاری رۆمای ئیتالیاش لەرزینەکانی ئەو بومەلەرزەیان هەست پێ کردوە.سێرجیۆ پیرۆتسی شارەوانی شاری ئەماتریش لە پارێزگای ریتی ڕایگەیاندوە لەو شارەش ژمارێک لە دانیشتوان لە ژێر  داروپەردوەکان دا ماونەتەوە و کارەبای نیوەی بینا و ماڵەکانی ئەو شارەش پچڕاوە...

کۆتایی کورتە نامە/310